هەر چاڵ و چۆڵی و کەم و کوڕییەک کە لە شەقام و کۆڵانەکەندا هەبێ و گێر و
گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروست کردبێ ، بۆ نموونە کاتێ تۆی هاوڵاتی هەر کەم و
کوڕییەک لە ڕێگەو بانەکان بەدی دەکەیت کە ئەستەنگی دروست کردووە یاخود
ڕێگەیەکی تەواو نەکراو بەدی ئەکەی دەتوانی ڕاستەو خۆ بە دانانی
ڕێگەی ئەم وێب سایتەوە شارەوانی سلێمانی ئاگادار بکەیتەوە.
خۆڵ و خاشاک کە لە شونێ نەگونجاو دانرابێ و بووبێتە هۆی ناشرین کردنی
سیمای شار و پیس کردنی ژینگە دەتوانی ڕاستەوخۆ شارەوانی ئاگادار بکەیتەوە
بە ناردنی وێنەیەک لە پێناو پاک ڕاگرتنی سیمای شار و ژینگە.
هەر زیادە ڕەوییەک کە کرابێ و گیر و گرفتی دروست کردبێ و
سیمای شاری ناشرین کردبێ بۆ نموونە کاتێ دەبینی دووکاندارێ زیادەڕەوی
کردووە و بەهۆییەوە ئاستەنگی دروست بووە و سیمایەکی نەشازی بەخشیوە
دەتوانی وێنەیەکی دابنێت و شارەوانی ڕاستەوخۆ بە دواداچوون دەکات.
هەر نوێکردنەوەو چاک کارییەک کە پێویست دەکا ئەنجام بدرێ.
بۆ نموونە دروست کردنی ڕێگە یاخود قیرتاو کردنی ڕێگەو بانەکان کە زەروورە و بە چاک کردنیان ئاستەنگ لەسەر هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە
یاخود هەر کەم و کوڕییەکی دیکە کە لە چوارچێوەی ئەم خاڵەدا بێت
هەر پێشنیار و ڕەخنە و سکاڵەیەک کە تۆی
هاوڵاتی دەتەوێ بیگەیەنیتە شارەوانی .
هەر گیر و گرفتێکی دیکە کە لەخزمەتگوزارییەکانی
شارەوانی کە تۆی هاوڵاتی بەدیدەکەیت دەتوانی لە
ڕێگەی ئەم ویب سایتەوە ڕاستەوخۆ داواکارییەکەت بگەیەنیت.